دیسان هەشتی مارس ...
پاش ماراتۆنێکی قورسی هەناسەبڕ و دوای ڕاکەڕاکەیەکی زۆر وهیلاکیەکی بەفراوان لە ماوەی 365 رۆژی ساڵێک، دیسان وەکوو ساڵانی پێشوو گەیشتینەوە هەشتی مارس. سەیرەو ئێمەی ژنان نەمانزانیوەو چ چاکەیەکی گەورەمان بەرامبەر کراوە کە نابێت بەهیچ جورێک ئەو سەربەرزی و میهرەبانی فراوانە بەرامبەرمان کراوە لەبیر بکەین. پیاوانێکی دڵ گەورەو دڵ ئاوالا. بەدڵێکی پاک و بەبێ بەرامبەر مافی نیوەی زیاتری مرۆڤەکانی سەر گۆی زەویان لەبەرچاو گرتووە
سەمەرەتر، دەبێت لەم رۆژەدا هەموو شتێک لەبیر بەکەین و وەکوو مرۆڤەکانی رۆمانی کووری بەچاوداچەقاندن رێگا ببڕین و وایبنوێنین هیچ نەقەوماوەو ژیانی ژنان گوڵ و گوڵزارە، بەچوار قسەی خۆش رۆژەکەمان بەینەسەرو لەئاخریشەو دەورێک هەڵپەڕین کەوا دیسان هەشتی مارسە!!!
هەن ژنانێکیش کە 42 ساڵە چەپۆکی ژنبوون ئەدرێتە سەریانداو لەگەڵ رژیمێک بەرەوڕوون کە بەهەموو شێوەیەک مافەکانیان پێشل دەکات و ژێردەستەبوونی ژنانی بەیاسایی کردووەو ئەو ژنانەش هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ چەپۆکەسەرو ژێردەستە بوونی خۆیاندا نیە. یاساورێسا بینراو نەبینراوەکانی کۆماری ئیسلامی ژنانی خستوەتە زندانێک بەپانتایی هەموو ئێران کە کویلە ئاسا شوێن پیاوان دەکەون. ئەم ژنانە نابین یان نایانهەوێت ببینن کە تەنیا کەرەسەی تێرکردنی حەزو خواستەکانی پیاوانن و بەمەبەستی وەچخستنەوە بەکاردەهێندرێن
رژیمی ئێران ساڵهایە جنایەت و کوشتار پیشەیە و بەهەموو شێوازێک دەستدرێژی ئەکاتە سەرخەڵک و هەربەو پێیەش لای زۆرێک بێ مافی و چەپۆکەسەری ئاسایی ئەنوێنێت. ژنانێک کە سەرەڕای گەیشتن بەپلەکانی باڵای خوێندن بەڵام رۆژی فاتیمەی زارا کە کەس نازانێت لەورۆژەدا لەتەمەنێکی منداڵیدا بەزۆربەشوو دراوە یان ژنی دووەم و سێهەم هاتووەتە سەری یان داماوە چە قوڕێکی بەسەرکراوە، کەچی ژنانی بەناو رۆشنبیری ئەمڕۆ ئەوە بە رۆژی ژن دەزانن و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بۆ یەک دەنێرن و ژێردەستە بوونی ژنان لەئیسلام جەژن دەگرن. ئەڵبەت هەن ژنانێکیش کە لەم رۆژەدا وەکوو 365 رۆژەکەی دیکەی ساڵ جلی رەنگاڵە لەبەرناکەن و چۆپی هەشتی مارس ناکێشن.
ژنان و پیاوانێک کە بەڕاستی هەموو رۆژەکانی ساڵ رۆژی خەبات وتێکۆشانیانە بۆ یەکسانی کە جێگای هیواو دەستخۆشیە.
بەڵام لەهەموو ئەمانەبەدەر بابینەوە سەر رۆژەکەی خۆمان کە ژنان کەوتوونەتە بەر رەحمەتی کۆمەڵگای دژە ژن و پیاوسالار
ژنانی جیهان هەشتی مارس لێتان پیرۆز ...
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
هشت مارس دیگر…
بعد از یک ماراتون نفس گیر و سخت، با دوندگی و تلاش مضاعف در طول ۳۶۵ روز از یک سال، بالاخره طبق معمول سالیان گذشته به روز زن رسیدم، عجب! لطف بزرگی در حق ما زنان شده است و نباید هیچگاه فراموش کنیم این سرافرازی و محبت بی دریغ رو، بسیارو بسیار سپاسگزاریم که ما رو مورد عنایت قرار داده اند.
مردانی که در کمال خلوص نیت و بخشندگی بی هیچ چشم داشتی با تمام شرایط وجودی، حق و حقوق نیمی از انسانهای این کره ای خاکی را در نظر داشته اند. در این برهه از زمان ما متداولا و کماکان احساس هیچ کمبودی نداشته و نخواهیم داشت. حتی به فکرمان هم نخواهد رسید که تبعیضی در این سرزمین گل و بلبل وجود دارد.
ما با زنانی سرو کار داریم که ۴۲ ساله، با رژیم سفاکی روبه رو هستند که به راحتی حقوقشان خورده شده و کماکان در زمانهای مختلف با قانونی کرده تبعیضات و نابرابری تدوین شده هیچ مشکلی نداشته و معترض هم نمی شوند.
قوانین آیینی و شریعتی که زنان را در زندانهای نامریی گرفتار کرده و برده وار مطیع مردانی می شوند. این زنان تنها وسیله ی ابزاری خواسته های جنسیتی و ماشین تولید بچه می باشند.
ایران بستریست که سالیان سال جنایت، کشتار، نابرابری جنسیتی و تجاوز...غیره بر انسانها اعمال کرده و چنین کسانی رو ناخواسته تحت تاثیر و کنترل قرار میدهد.
زنانی با وجود تحصیلات عالیه و به اصطلاح آگاهانه و روشنفکرانه با اشتیاق باور نکردنی فراوان، روز زن را روز تولد فاطمه زهرا می نامند که معلوم نیست در آن سنین کم کودکی روبروی شوهری قرار گرفته است که زن دوم و سوم هم بر او تحمیل شده، این موجود فلک زده نتوانسته هیچ اعتراضی بکند. این تفکر سرچشمه گرفته از آیین محترم ئیسلامی که یکه تازانه رم کرده و میتازد.
در این زمان زنان مبارز و مردان برابری طلبی دیده ایم که در طول سال فعالانه خستگی ناپذیر برای آزادی و یکسانی مبارزه کرده از هیچ تلاشی فروگذار نبوده و باعث سرفرازی هستند.
حالا برگردیم به همان یک روز خودمان که جامعه مردسالار و زن ستیز، زنان را مورد رحمت قرار داده اند.
زنان سراسر جهان ۸ مارس پیروز باد.
وێنە: خۆپێشاندانی ژنانی سنە 1358

